خولی دواتری دانوستانەکانی ئاشتنیی سووریا ھاوینی داھاتوو لە «نور سوڵتان»ی کازاخستان بەڕێوە دەچێت
نیسان 28, 2021 08:00 Asia/Tehran
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کازاخستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: شاری نورسوڵتان «ئاستانەی پێشوو» ھاوینی ئەمساڵ دەبێتە میوانداری دانوستانەکانی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کازاخستان وتیشی: ئەگەر بێتوو ھەل و مەرجەکە لە بارەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا باشتر بێتەوە، شاری نورسوڵتان ھاوینی ئەمساڵ دەبێتە میوانداری دانوستانەکانی سووریا.
پێشتر بڕیار وابوو دانوستانەکان لە مانگی مای دا بەرپا بکرێن، بەڵام لە بەر نالەبارتر بوونی ھەل و مەرجی ھاوپەیوەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم دانیشتنە پەکی کەوت.
بە قسەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کازاخستان، ئەم دانوستانانە لە مانگی مای دا بەڕێوە ناچێ و ئەگەر بێتوو ھەل و مەرجەکە لە بارەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا باشتر ببێ، ئەوسا دانیشتنەکە لە ھاویسن دا بەڕێوە دەچێت.