ڕەزامەندیی پەرلەمانی سووریا لە بارەی چاودێری کردنی پەرلەمانەکانی وڵاتانی دۆست و برادەر بە سەر ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە.
پەرلەمانی سووریا ڕەزامەند بوو بە بانگێشتنی چەندین پەرلەمانی وڵاتانی دۆست و برادەر بۆ چاودێری کردن بە سەر ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی لەم وڵاتەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا،پەڕەی فەرمیی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاندک ئەو وڵاتانەی کە بانگێشتنی پەرلەمانەکانیان دەکرێت بریتین لە وڵاتانی ئەلجەزایەر، عوممان، موریتانی، ڕووسیا، ئێران، ئەرمەنستان، چین، ڤەنزۆئیلا، کوبا، بلاڕووس، ئەفریقیای باشوریی، ئێکوادۆر، نیکاراگوئێ و بولیڤی.
«حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا بەرلەمە وتبووی، پەرلەمان بە دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتیی ڕاگەیاندووە کە ھەتا ئێستا دە پاڵێوراوی تازە بۆ ھەڵبژاردن ناویان نووسیوە و ئا بەمجۆرە ژمارەی ئەوانەی کە خۆیانیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەم وڵاتە پاڵاوتووە گەییشتووەتە ٥١ کەس.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھەر پاڵێوراوێک بۆ ئاراستەکردنی داخوازیی پاڵێوراوەتی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دەبێ لە لایەن ٣٥ ئەندام پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا بڕیارە ٢٦ مانگی مای لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت.