May 07, 2021 22:48 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ڕەوشتی نائاسایی نیشتیمانیی لە سووریا درێژ کردەوە

دەوڵەتی بایدێن ڕەوشتی نائاسایی نیشتیمانیی بۆ ساڵێکی تر بە سووریادا درێژ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جۆ بایدێن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێی ھەنگاوەکانی داھاتووی دەوڵەتی سووریا بە سیاسەتی ئێستای دا دەچێتەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی بڕیاری ١٣٣٣٨و بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم ھەل و مەرجە نائاساییە، فەرمانی دەست گرتن بە سەر سامانی کەسانێکی تایبەتیی دەرکردوەەو ناردنی کەل و پەلی تایبەتی بۆ سووریاشی قەدەغە کردووە.

فەرمانی ڕەوشتی نائاسایی لە بارەی سووریاوە بۆ یەکەمجار لە مای ٢٠٠٤ بە ھۆی «جۆرج بوش»ی سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا واژۆ کرا و لەو کاتەوە ھەموو ساڵێک درێژ دەکرێتەوە.

ئەم فەرمانە دەستەڵاتی ئەوە بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەدات کە دەست بگرێت بە سەر ماڵ و سامانی سووریادا.

سەرپەیڤ