May 13, 2021 02:25 Asia/Tehran
  • زەریف چاوی بە بەشار ئەسەد کەوت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە سەردانی سووریای کردووە چاوی بە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا کەوت و لە بارەی پرسی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات واتووێژی کردو بیروڕای لەگەڵدا گۆڕییەوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» لە دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە مەڕ ئاسانکاریی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئاوات خواستن بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی، داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەڵبژاردنی سووریای دووپات کردەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە سەرزەییە داگیرکراوەکان و لە ھەمبەر جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین و کردارەکانی ئەو ڕژێمەی بە ئیدانەکراو زانی و داوای خۆ تێگەیاندنی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ھەروەھا ڕێکخراوەی ھاریکاریی ئیسلامیی کرد لەمەڕ پێ و شوێن گرتنی مافی جەماوەری فەلەستین و قودسی پیرۆزو ئینجا لە سەر ڕۆڵی وڵاتانی پێشەنگی تەوەرەی خۆڕاگری لەم بارەیەوە پێی داگرت.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریاش لەم دیدارەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا لە شەڕی دژی داعش، ئەنجام دانی ئەو گەشتەی لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا و ھەروەھا ڕەوشتی ئێستای سەرزەوییە داگیرکراوەکان بە گرینگ زانی و ڕوانگەی سووریای لە بارەی ئەو باسانەی وتووێژیان لە سەر کراوە، ڕوون کردەوە.

سەرپەیڤ