حوزه‌یران 10, 2021 19:45 Asia/Tehran
  • دیمەشق؛ سەندنەوەی جۆلانی داگیرکراو مافی یاسایی سووریایە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی داکۆکیکارانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: جۆلانی داگیرکراو سوورییەو بە سووریش دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)،  وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وتەکانی داکۆکیکارانەی «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕژێمی زایونیی ئیدانەکردو ڕایگەیاند: ئەم وتانە لە ئاراستەی پشتگری بەردەوامی ئەمریکا لە ڕژێمی زایونی و سنووربەزاندنە یەگبینەکانیەتی.

ئەم وەزارەتخانەیەی سووریا جەختی لەوەش کردەوە کە، بڕیاری دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا لە بارەی قەبوڵ کردنی بڕیاری دەست گرتنی یەکجاری بە سەر جۆلانی داگیرکراو لە لایەن زایونییەکانیشەوە بەڵگەیەکی دیکەیە لە مەڕ پێشێلکرانی ئاشکرای بڕیارنامەو جاڕنامە نێونەتەوەییەکان لە لایەن ئەمریکاوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕاشیگەیاند: خەباتی سوریا بۆ سەندنەوەی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی لە جۆلان لە ڕێگای یاسایی و پشتبەستوو بە یاساوڕێسا نێونەتەوەیەکان، مافێکی یاساییەو ئەمریکییەکان ناتوانن ئەم مافە لە دیمەشق زەوت بکەن.

«ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دوایەدا وێڕای داکۆکی لە ڕژێمی زایونی و دەست درێژکارییەکانی وتبوی: ئەم ڕژێمە بۆی ھەیە لە خۆی بەرەڤانی بکات.

سەرپەیڤ