حوزه‌یران 15, 2021 19:49 Asia/Tehran
  • وشداری دانی بەشار ئەسەد بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبی لە بارەی جیایی خوازی و ئەتنخوازی

سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای وشداری دان بە وڵاتانی عەرەبی لە بارەی ھەڕەشەگەلێکی وەک جیایی خوازی، تەریک کەوتنەوەو ئەتنخوازی، وتی: ئەگەر بێتو ھەر کام لەم ھەڕەشانە لە وڵاتانی عەرەبی وەدی بێن، دیارە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکەش.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ڕووسیا ئەلیەوم»، دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا ڕایگەیاند: بەشار ئەسەد لە دیدار لەگەڵ شاندی «کۆنفرانسی نیشتیمانی_ئیسلامیی سووریا» کە داگری کەسایەتیگەلێکی سەربە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیە، لە بارەی ئەتنخوازیی عەرەبی و شوناس و ھۆگریی نیشتیمانی وتووێژی کرد.

«بەشار ئەسەد» لەم دیدارەدا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێمە دەبێ وڵاتانی عەرەبی وەک ھەرێمێکی نیشتیمانیی یەکپارچە سەیر کەین.

ئەندامانی شاندە بەشدارەکەی ئەو دیدارەش جەختیان لەوە کردەوە کە، سووریا بەردەوام ھەڵوێستە نەتەوەخوازانەکانی لە سەری گران کەوتوون و دەشکەون و بەرنگاری پیلانی وەیشومەی دوژمنان لە ناوچەکەدا بووەتەوەو دەشبێتەوە.

سەرپەیڤ