ته‌مووز 08, 2021 06:41 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سووریا لە میکانیزمی سیاسی و وتووێژ بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی ئەم وڵاتە

«ئەیمن سوسان» سەرپەرشتی شاندی دەوڵەتی سووریاو یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی دانیشتنەکەی «ئاستانە_١٦» وتی:ھەڵوێستی دیمەشق لە ھەمبەر میکانیزمە سیاسییەکان و بەردەوام کرانی ڕەوتی وتووێژەکان ئەرێنییە.

«ئەیمن سوسان» سەرپەرشتی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ڕەوتی ئاستانە لە شاری «نوورسوڵتان»ی کازاخستان لەگەڵ «گییەر پێدرسۆن» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

«سوسان» لە دیدارەکەدا وتی: ھەڵوێستی دەوڵەتی سووریا لە بارەی بەردەوام کرانی دانوستانی سیاسی ئەرێنیەو پەسەندی دەکات.

سەرپەرشتی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی سووریا جەختی لەوەش کردەوە کە تاقمە تیرۆریستییەکان و دەست و پێوەندەکانیان بە دەستوەردان و داکۆکیی بیانییەکان دارایی و سامانی جەماوەری سووریا تاڵان دەکەن.

شاندەکەی سووریا بە سەرپەرشتیی «ئەیمن سوسان» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ، پێشتریش لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانەی ١٦دا لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ شاندی ڕووسیا بەسەرپەرشتیی «ئەلێکساندەر لاڤرنتیف» ناردراوی تایبەتیی «ڤلادیمیر پوتین» بەشداریی کرد بوو.

سەرپەیڤ