گەشتی وەزیری دەرەوەی چین بۆ سووریا
وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا سەردانی دیمەشق دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک «وانگ یی» لە یەکەم سەردانی خۆی بۆ سووریا سبەینێ شەممەی ھەرکەگەییشتە دیمەشق بە جیاچیا چاوی بە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆمارو «فەیسەڵ میقداد» ھاوتای سووریی خۆی دەکەوێت و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی جیھانی وتووێژیان لەگەڵدا دەکات.
ھاوکاریی نێوان چین و سووریا لەوانە لەمەڕ ڕاپەڕاندنی شەش پرۆژەی ستراتژیی ئابووری و گرینگ لە بەشی دامەزراوەی ژێرخانی و بەشێک لە پرۆژەی جیھانی «جاددەی ھەورێشم»ی تازەی چین، لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێژی وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ کاربەدەستانی سووری دەبێت.
چین وەکو دووھەمین دەستەڵاتی ئابووریی جیھان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بەدووی پەرە پێ دانی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە ئاراستەی زیادکردنی ڕادەی ھەناردەی یۆ ئەم وڵاتانە بووە.