ته‌مووز 16, 2021 13:10 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیدارو ڕاوێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتیی «ڕەزا نەجەفی» یاریدەری وەزیری دەرەوە دیدارو وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا لە بارەی پەیوەندیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی دوو وڵاتی ئێران و سووریاو بەستێن خۆش کردنی پێویست بۆ ھێزمەند کردنی ھاواھەنگی و ڕاوێژلە تەواوی بوارە ھاوبەشەکان لەوانە ھەوڵدان بۆخەباتی دژی تیرۆریزمی ئابوری باس و وتووێژ کرا.

«فەیسەڵ میقداد» لەم دبدارەدا لە لایەن دەوڵەت و جەماوەری سووریاوە ستایشی ڕۆڵی گرینگی ئێرانی کرد لەمەڕ داکۆکی کردنی لە دیمەشق لە تەواوی بوارە سیاسی،  سەربازی و ئابوورییەکانداو وتیشی: لە بەرامبەردا دیمەشقیش لە دانوستانەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ناڤۆکیی ئێران لە تەنیشتی تاراندا ڕادەوەستێ.

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی تارانیش لە دیدارەکەدا وتی: ئەم گەشتەیان دیدارو دانیشتنی جۆربەجۆری بەدواوە دەبێ کە ئامانجەکەشی کارا کردنی ھاوکارییەکان و ھاواھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سووریایە.

سەرپەیڤ