ڕاپۆرتێک هاوکاریی بهریتانیا بۆ گروپه توندڕهوهکان دژى کورد ئاشکرادهکات
بهگوێرهى ڕاپۆرتێک، حکومهتى ئینگلیس ڕۆڵ و ههڵوێستى نهرێنى بهرامبهر بهکوردانى سوریا ههبووه و بهپاره هاوکاریی گروپه توندڕهوهکانى سهر بهتورکیاى کردووه.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی دامەزراوەی لێکۆڵینەوە بنکۆڵکاریهکانى بەریتانیا، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا حکومەتی بەریتانیا نزیکەی 477 ملیۆن دۆلار، لەهاوکاریکردنی گروپە چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری ئەنکەرە خەرجکردوە کە بەشداریان لەداگیرکردنی عەفرینو ناوچەکانی دیکەی باکوورو رۆژهەڵاتی سوریا کردوە و وەک بەکرێگیراویش ڕەوانەی لیبیاو ئازەربایجان کراون.
لەڕاپۆرتەکەدا کە لەپێگەی "دەیلی مافریک"دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، حکومەتی بەریتانیا دامەزراوەیەکی جێی مشتومڕی بەناوی "سندوقی وایتهۆڵ بۆ ململانێو سەقامگیرییو ئاسایش بۆ پشتیوانیکردنو پارەدارکردنی ئەو گروپە چەکداریانە بەکارهێناوە کە ناویان لەخۆیان ناوە "ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوریا"و لەلایەن حکومەتی تورکیاوە هەڵدەسوڕێنرێن.
دامەزراوەی "دی کلاس فاید " لەڕاپۆرتەکەیدا ئەوەی ئاشکراکردوە که جیا لە یارمەتیی دارایی 350 میلۆنی پوندیی ئینگلیس بە گروپەکانی دژی کوردانی سوریا ، وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیسیش لە کاتی ھەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا ناسراو بە لقی زەیتوون بۆ داگیرکردنی عەفرینیش یارمەتیەکی زۆری داوە بە تاقمە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا .