ته‌مووز 27, 2021 13:30 Asia/Tehran
  • بنکەی ڕێکخستنی ڕووسیاو سووریا: بایکۆت، ھەنگاوەکانی ڕۆژئاواو ئامادە بوونی ھۆکارانی بیانی ڕێگرن لە بەردەم بنیاتنانەوەی سووریا

بنکەی ڕێکخستنی ڕووسیاو سووریا، بایکۆتی بەردەوام دژی دیمەشق، ھەنگاوەکانی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئامادە بوونی ناڕەوای دەست و پێوەندەکانی بیانی لە خاکی سووریا لەمپەری سەرەکیی بەردەم بنیاتنانەوەی سووریان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، بنکەی ڕێکخستنی ڕووسیاو سووریا، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ھەنگاوی نەرێنیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەمەڕگەڕاندنەوەی پەناخوازان بۆ سووریاو ھەوڵدانیان بۆ ئەوەی وابنوێنن کە گوایە بەستێن بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لەبار نییە، پەناخوازان حەزبە گەڕانەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان ناکەن.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئامادە بوونی ناڕەوای ھێزەکانی بیانی لە خاکی سووریا کە ڕێگرە لە بەردەم پاوەجێیی ڕەوشتی ناوچە داگیرکراوەکان و ھەروەھا بە سیاسی کرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەو خۆبواردن لە یارمەتیدانی بووژێندرانەوەی ژێرخانە کۆمەڵایەتییەکان، لەو گرفتانەی دیکەیە لە بواری گەڕانەوەی پەناخوازانی سووری بۆ وڵاتەکەیان.

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریاش ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە گوشارو لەمپەرنانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر ڕێگای گەڕانەوەی پەناخوازانی سووری بۆ وڵاتەکەیان گرفتی ساز کردووە، وتیشی: ئامانجگەلێکی سیاسی لەپشت ئەو ھەنگاوانەی ڕۆژئاوایە کە دیارە بە پێچەوانەی ئامانج و پرۆگرامی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە.

بە پێی ڕێژەی نافەرمی نزیکەی ٦ ملوێن پەناخوازی سووری لە دەرەوەی ئەم وڵاتە دەژین کە زۆربەیان لە تورکیا، ئۆردۆن، لوبنان و عێراقن.

سەرپەیڤ