بەردەوامیی ھاوکاریی نێوان سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399915-بەردەوامیی_ھاوکاریی_نێوان_سوپاکانی_ڕووسیاو_تورکیا_لە_باکووری_سووریا
سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا گەشت لێدان لە ناوچەی سەرسنووریی باکووری سووریا بە مەبەستی خەبات و پێشگرتن بە ئامادە بوونی چەکدارانی تیرۆریست لە پارێزگای حەڵەب، بەردەوام دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2021 12:00 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھاوکاریی نێوان سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا لە باکووری سووریا

سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا گەشت لێدان لە ناوچەی سەرسنووریی باکووری سووریا بە مەبەستی خەبات و پێشگرتن بە ئامادە بوونی چەکدارانی تیرۆریست لە پارێزگای حەڵەب، بەردەوام دەکەن.

«ڤیکتۆر سوسیڤرا» وتەبێژی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری تاس وتی: مانەوەی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە ھاریکاریی سوپای تورکیاو ھەروەھا چەسپاندنی ڕەوشتی سیاسی و ئابووریی لە ناوچەکە لەو ھەنگاوانەی ئێمە لە باکووری سووریا دەبێت.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشت لێدان بە پشتیوانیی ھێزی ئاسمانیی ڕووسیا ئەنجام دەگرێت، وتیشی: سەربازانی ڕووسیاو تورکیا لە کاتی گەشت لێداندا ھەوڵ دەدەن جبەخانە شاراوە ژێر زەوینییەکانی تاقمە تیرۆریستەکان بدۆزنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا «سانا» ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو پتر لە ٥٠ گولەھاوەنی بەرەو ناوچەی «ئەبو ڕاسین» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری سووریا ھاویشتووە.