سوپای سووریا چووەنێو شاری «دەرعا»وە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400489-سوپای_سووریا_چووەنێو_شاری_دەرعا_وە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوونی ھێزەکانی سوپای سووریا بۆ نێو ھێندێک لە گەڕەکەکانی شاری «دەرعا» لە باشووری ئەم وڵاتەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2021 14:07 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا چووەنێو شاری «دەرعا»وە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوونی ھێزەکانی سوپای سووریا بۆ نێو ھێندێک لە گەڕەکەکانی شاری «دەرعا» لە باشووری ئەم وڵاتەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، ھێزەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە دوای چوونیان بۆ نێو گەڕەکەی «دەرعا بەلەد»، ئاڵای سووریایان شەکاندەوەو دەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکان.

سەرچاوەکانی سووریا وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە دوای دڵنیا بوون لەوەی کە گەڕەکی «دەرعا بەلەد» چۆڵەو چەکدارانی تیادا نییە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چارەسەریی کێشەکان کە دەوڵەتی دیمەشق پێشنیاری کردووە، دەجوڵێنەوە.

دەیان کەس لە چەکدارانی شاری »دەرعا» ڕۆژی دووشەممە وێڕای سەردانی ناوەئدەکانی چارەسەریی کێشەکان لە گەڕەکی چلەمی شاری «دەرعا بەلەد» چەک و تەقەمەنییەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ڕادەستی سوپای سووریا کرد.