کرانە ئامانجی بنکەی ئەمریکا لە «حەسەکە»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400512-کرانە_ئامانجی_بنکەی_ئەمریکا_لە_حەسەکە_ی_سووریا
بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کەوتە بەر ھێرشی موشەک و ڕۆکێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2021 10:30 Asia/Tehran
  •  کرانە ئامانجی بنکەی ئەمریکا لە «حەسەکە»ی سووریا

بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کەوتە بەر ھێرشی موشەک و ڕۆکێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دوو ڕۆکێت لە گردوپەڕی بنکەی ئەمریکا لە شاری «شەدادی» لە باشووری پارێزگای «حەسەکە» کەوتووە.

ئەم ماڵپەڕە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، شوێنی ھاوێژرانەکە بیاوان بووەو ھێشتا وردیاتی زیاتر لە بارەی زیانە گیانی و داراییەانی ئەم ھێرشە بڵاو نەبووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوابەدوای ئەم ھێرشە، ھێزەکانی ئەمریکی دەستبەجێ خۆیانیان سازداو دەستیان کردبە گەڕان لە ناوچەکەدا.

بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار کراوەتە ئامانج.