کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە حەسەکەی سوریا
ئهیلوول 14, 2021 11:23 Asia/Tehran
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.
ئاژانسی فەرمیی حکوومەتی سووریا، سانا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کاروانێکی ئەمریکی لە ڕێگای دەروازەی ئەلوەلید هاوسنوور لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق داخڵی خاکی سووریا بووەتەوە و بەرەو فڕۆکەخانەی «خراب الجیر» لە ناوچەی مالکیە لە باکووری حەسەکە بەڕێکەوتووە.
هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا دەیان بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازییان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات گواستۆتەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا بنکەکانی خۆی لەم ناوچانەدا بەهێز دەکات.
سەرپەیڤ