سوپای سووریا لە سەروبەندی زاڵ بوونی تۆکمەوتەواو بە سەر پارێزگای دەرعادایە
سوپای سووریا لە ڕێگای پێشبردنی ڕەوتی چارەسەریی دۆخی کەسانی چەکدارو لەشکریانی ھەڵاتوو لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا لە سەروبەندی زاڵ بوونی تۆکمەو تەواودایە بەسەر ئەم پارێزگایەی باشووری سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵیی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سووریا، سوپای سووریا بۆ چوونەنێو شارۆچکەکانی «مزیریب» و «تەل شەھاب» لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا لە تەنیشتی سنوورەکانی سووریاو ئۆردۆن خەریکی خۆسازدانن.
بە قسەی کاربەدەستێکی ئاسایشتیی سووری کاری چارەسەری و ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی کەسانی چەدارو بەرپەیگەڕی لە شارۆچکەی «ئەلیادودە» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا کۆتایی پێ ھاتووە.
«حەمزە حومام» سەرۆکی لێژنەی ئاشتی لە پارێزگای دەرعا وتوویەتی: ڕۆژی ڕابردوو بە ڕەوشتی ٥٣ کەس لەم شارۆچکەیەی ھەڵکەوتوو لە حەوت کیلومەتریی ڕۆژئاوای شاری دەرعا ڕاگەییشتوون و بە گشتی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕەوشتی ٢٧١ کەس لەوانە کەسانی چەکدارو بەرپەیگەڕ و لەشکریانی ھەڵاتوو ڕاگەییشتوون.