ئه‌یلوول 21, 2021 12:32 Asia/Tehran
  • سووریا بەشداریی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات

سووریا لە حەفتاوھەشتەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە شاندێکی فەرمیەوە بە سەرۆکایەتیی «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەو کۆچبەرانی ئەم وڵاتە بەشداریی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، لەم کۆبوونەوانەدا بڕیارە باسی بابەت و بڕگەکانی نێو بەرنامەی  کاری کۆگەکە بکرێت.

«میقداد»یش لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ کۆمەڵێک لە وەزیرانی دەرەوە و کاربەدەستانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دیداری دو قۆڵیی دەبێت و ھەروەھا لە ھێندێک لە چالاکی و ڕووداوگەلێکیش کە لە چوارچێوەی کاری کۆگەی گشتی ئەنجام دەگرێت، بەشداری دەکات.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی داھاتوو ٢٧ی سپتامبەر بەیاننامەی سووریا لەم کۆبوونەوانەدا دەخوێنێتەوە کە داگری ھەڵوێستەکانی سووریا لە بارەی کێشەگەلی جۆربەجۆر و گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە ڕەوشتی سووریایە.

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی حەفتاوھەشتەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەمڕۆ لەوپەڕی دەست و داری توندی ئاسایشتی دا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەستی بەکار کرد.

سەرپەیڤ