ئه‌یلوول 29, 2021 10:23 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «میقداد» لە بەردەوامیی سیاسەتی «گەمارۆی ئابووری»ی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی سووریا

وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا گەمارۆی ئابووریی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکای لە ڕێگای داسەپاندنی بایکۆتی دژی مرۆڤانەوە بە توندی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەوڵدەریی سانا، «قەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا وتی: ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەروا لە سەر سیاسەتی گەمارۆی ئابووریی سووریا بەردەوامن و ئەم ھەنگاوە دژی مرۆڤانەیە دەبێ بۆ ڕای گشتیی ڕوون بێتەوە.

میقداد وتیشی: گەمارۆی ئابووریی سووریا شوێنھاتی مرۆڤیی بەربڵاوی بۆ سوورییەکان بەدواوە بووەو بووەتە ھۆی ڕەنج و کوێرەوەریی خەڵکی ئەم وڵاتە لە بواری جۆربەجۆردا.

وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە، دیمەشق بەردەوام بۆ پەرە پێ دانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان ھەوڵی داوە، وتیشی: سووریا لە ئێستادا خەریکی بنیاتنانەوەی ئەو شتتانەیە کە تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریادا تێکیان داوە.

سەرپەیڤ