فەیسەڵ میقداد: کەشی سیاسیی نێونەتەوەیی لە ھەمبەر سووریادا تەواو گۆڕدراوە
وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: کەشی سیاسیی نێونەتەوەیی لە ھەمبەر دیمەشق بە تەواوی گۆڕدراوەو ھێرشی دوژمنکارانەی سەر ئەم وڵاتە لە دیالۆگی فەرمیی زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەم بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا وتی : زۆرێک لە وڵاتان بەم ئەنجامە گەییشتوون کە سووریا بە شوناس و شارستانیەتی نیشتیمانیی خۆی لە بەرامبەر تیرۆریزم دا ئەوەی دەرخستووە کە سەرباری پێشوازی لە دامەزرانی دووبارەی پەیوەندی ئاسایی، بەڵام پێملی گوشارەکان نابێت و ھیچ ومەرجێکی سیاسی قەبوڵ ناکات.
میقداد وتیشی: سووریا وڵاتێکی خاوەنی دەستەڵاتەو ڕووداوەکانی دە ساڵی ڕابردوو ئەم وڵاتە لاواز نەکردووەو دەتوانێ بە سەر گرفتگەلێکی وەک تیرۆریزم و بایکۆت و گوشاری ئابووری زاڵ ببێت.
ئەم کاربەدەستە سوورییە بە دەربڕینی ئەمەی کە دیمەشق لە ھەر ھەوڵ و دەستپێشخەرییەکی سیاسیی ڕاستێژانە و بێ لایەن بۆ یارمەتی دانی دەرباز بوونی لە قەیران، پێشوازی دەکات، وتیشی: ھێندێک وڵاتیش ھەن کە کە لەم ڕێگایەدا لەمپەر دروست دەکەن، چونکو سەقامی سووریا بە قازانجی خۆیان نازانن.
فەیسەڵ میقداد لە لێدوانەکەی ئەم دواییەی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند بوو کە، تورکیاو ئەمریکا دەبێ داگیرکارییەکانیان لە سەرزەوینی سووریا و تاڵان و بڕۆی نەوتی ئەم وڵاتە کۆتایی پێ بھێنن.