بەرپاکرانی دانیشتنی نوێنەرانی سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لەگەڵ «پیتێرسۆن» لە ژنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i401814-بەرپاکرانی_دانیشتنی_نوێنەرانی_سێ_وڵاتی_دەستەبەرکاری_ڕەوتی_ئاستانە_لەگەڵ_پیتێرسۆن_لە_ژنێڤ
نوێنەرانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە ڕەوتی ئاستانە لەگەڵ «گییەر پیتێرسۆن» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوورڕیا لە پەراوێزی بەرپاکرانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان پێک ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 06:28 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی دانیشتنی نوێنەرانی سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لەگەڵ «پیتێرسۆن» لە ژنێڤ

نوێنەرانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە ڕەوتی ئاستانە لەگەڵ «گییەر پیتێرسۆن» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوورڕیا لە پەراوێزی بەرپاکرانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان پێک ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینی لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە، «عەلی ئەسغەرخاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی کە وەک نوێنەری ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا لە ژنێڤ دایە جیا لە دیداری جیساجیا لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوتی ئاستانە، لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەگەڵ «گییەر پیتێرسۆن» یش بەشداریی کرد.

ماوبرلاو لەم دانیشتنەدا وێرای داکۆکی کردن لە ھەوڵەکانی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، جەختی کرد کە جیا لە وتووێزەکانی تایبەت بە یاسای بنەڕەتی دەبێ ئاوڕ لە قەیرانی مرۆڤی ،ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، بنیاتنانەوەو خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریاش بدرێتەوە.

لەم خولەی دانیشتنە چوار قۆڵییەکاندا، «گییەر پیتێرسۆن» و نوێنەرانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی خو.لیس شەشەمی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا قسەیان کردو لە ڕەوتی وتووێژەکانی نێوان تاق و لایەنەکانی سووری خۆشحاڵییان دەربڕی.