کانونی یه‌که‌م 15, 2021 09:57 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی سووریا: جەماوەری ئێمە سوورن لە سەر ڕزگار کردنی جۆلانی داگیرکراو

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا جەختی کرد: ڕزگار کردنی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم ناوچەیە، ئازادکرانی دیل و دەستبەسەر کراوان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە سەرووی خەباتی جەماوەری سووریایە.

«حەمودە سەباغ» ڕۆژی سێ شەممە بە بۆنەی چلەمین ساڵگەڕی بڕیاری نەگریسی ڕژێمی زایونی لە بارەی نووساندنی جۆلانی داگیرکراوی سووریا بە سەرزەوییەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆی، وتی: شارومەندانی سووری لە جۆلانی داگیرکراو پابەندی شوناسی خۆیانن لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی.

میدیاکانی ڕژێمی زایونی وایان بڵاو کردووەتەوە کە،«نفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە نیازی چێکردنی دوو شارۆچکەی تازە داگری ١٢ ھەزار یەکەی شارۆچکە نشینە لە جۆلانی داگیرکراودا.

ئەم بڕیارەی ڕژێمی زایونی لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی ھەینی بڕیارنامەیەکی تێپەڕاند و ڕایگەیاند: ئەو کردەوانەی کە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیاو ڕەوشتی مافەوانیی جۆلانی سووریا ئەنجامی داون و یان ئەنجامیان دەدات، بەتاڵ و ناکاریگەرن و پێشێل کردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێنە ئەژمار.

١٤٩ وڵات دەنگی ئەرێینییان دا بە بڕیارنامەکە بە ناوی «جۆلانی داگیرکراوی سووریا»و لە بەرامبەردا ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ئەمریکا دەنگی نەرێنییان دایەو دەنگی ٢٣ وڵاتیش بەرامبەر بە بڕیارنامەکە بێ لایەن بوو.

ئەم بڕیارنامەیە لە ئیسرائیل بە ناوی ھێزێکی داگیرکەر داوا دەکات ھەتا بڕیارەکانی پەیوەست بە جۆلانی داگیرکراوی سووریا بە تایبەت بڕیارنامەی ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ساڵی ١٩٨١ کە تیای دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بڕیاری ئەم ڕژێمە بۆ داسەپاندنی یاسا و دەستەڵاتی خۆی بە سەر جۆلانی داگیرکراوی سوریا بەتاڵ و لە ڕووی مافی نێونەتەوەییەوە ناکاریگەرە، ڕاپەڕێنێ.

سەرپەیڤ