تۆپبارانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403949-تۆپبارانی_گوندەکانی_باکووری_ڕۆژهەڵاتی_سووریا_لە_لایەن_تورکیاوە
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا گوندەکانی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2021 07:41 Asia/Tehran
  • تۆپبارانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن تورکیاوە

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا گوندەکانی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کردووە.

 

 ئەو دامەزراوەیە بە گێڕانەوە لەچالاکانی سوری ڕاپۆڕتی دا گوندەکانی دەڤەری تەل تەمەرلە پارێزگای حەسەکە ودوای کۆتایی هاتنی گەشت لێدانی هێزە ئەمریکیەکان لەو ناوچەیە بوردمان کراوە .

چالاکانی سوری ڕایانگەیاند تورکیا بە توپ و مووشەک چەن گوندی لە باکووری تەل تەمەر کردووەتە ئامانج.

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی خەبات بە دژی تڕوڕیستان زیات لە دووسال لەمەوبەر بەشگەلێک لە ناوچە باکووریەکان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان داگیر کردووە وگرووپێک لە سەربازانی تورکیاییش هەروا لەو ناوچانەدا ئامادەن .