کانونی دوھەم 18, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • دیمەشق: گەڕانەوە بۆ کۆمکاری عەرەب ئەوبەرایەتیی ئێمە نییە

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: بە دووی بووژاندنەوەی پەیوەندییە پچڕاوەکانمان لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتان لە پاش ھەڵپەسێردرانی ئەندامەتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەب لە پاش سەرھەڵدانی شەڕ لە ساڵی ٢٠١١ داین و ئامانجمان بەس گەڕانەوە بۆ کۆمکاری عەرەب نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: کۆمکاری عەرەب دامەزراوەیەکە کە عەرەبەکان تیای دا کۆبوونەتەوە، بەڵام ھیچکام لە ئامانجەکانی نەھاتوونەتە دی، ھەر بۆیە گرینگترین بابەتە بۆ سووریا بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبییە.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: حکومەتی تورکیا بەرپرسی دەست ڕانەگەییشتن بە دەرەنجامی پێویستە لە لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتی داو ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتی قەت بە زیانی گەلی سووریاو دابەش کرانی وڵات نییە.

میقداد جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمریکا زیاتر لە ھەر وڵاتێکی دیکە مافی مرۆڤی پێشێل کردووەو بەخراپی بەکار ھێناوەو ھێرشەکانی ئەمریکا شاری ڕەققەی خاپوور کرد.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا پرسی سەرەکیی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە بووەو سەرکەوتنی لە دەست وەرنەدانی بیانییەکان لە کاروباری نێوخۆیی سووریایە.

سەرپەیڤ