ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلی سووری بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەوە لە ڕەققە
کانونی دوھەم 28, 2022 12:45 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی ھاوپەیمانی ئەمریکاوە لە شاری ڕەققەی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی سانا، سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە: ھێزەکانی سووریای دیوکراتیک «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیی لێ دەکرێت وێڕای پەلاماردانی شاری ڕەققە و گوندەکانی گردوپەڕی ٥٠ کەسی سڤیلیان ڕفاندو ڕایانگواستن بۆ بەندیخانەی «عاید» لە شاری «تەبەقە».
سەرچاوە خۆجێییەکان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم ٥٠ کەسە لەوانە بوونە کە بەم دواییانە لە ئوردوگای ئاوەارەکانی «ھەول» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەڕابوونەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان، وتیشیان: لە زۆربەی ئۆپراسیۆنەکانی ھەسەدەدا کۆپتەرە ئەمریکییەکانیش وەک پاڵپشت لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەن.