ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلی سووری بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەوە لە ڕەققە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i404975-ڕفێندرانی_٥٠_کەسی_سڤیلی_سووری_بە_ھۆی_چەکدارانی_ھەسەدەوە_لە_ڕەققە
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی ھاوپەیمانی ئەمریکاوە لە شاری ڕەققەی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2022 09:15 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلی سووری بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەوە لە ڕەققە

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی ھاوپەیمانی ئەمریکاوە لە شاری ڕەققەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی سانا، سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە: ھێزەکانی سووریای دیوکراتیک «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیی لێ دەکرێت وێڕای پەلاماردانی شاری ڕەققە و گوندەکانی گردوپەڕی ٥٠ کەسی سڤیلیان ڕفاندو ڕایانگواستن بۆ بەندیخانەی «عاید» لە شاری «تەبەقە».

سەرچاوە خۆجێییەکان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم ٥٠ کەسە لەوانە بوونە کە بەم دواییانە لە ئوردوگای ئاوەارەکانی «ھەول» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەڕابوونەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان، وتیشیان: لە زۆربەی ئۆپراسیۆنەکانی ھەسەدەدا کۆپتەرە ئەمریکییەکانیش وەک پاڵپشت لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەن.