راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i405311-راوێژکاری_ئاسایشی_نەتەوەیی_عێراق_٢٠_ئەندامی_مەترسیداری_داعش_لە_زیندانی_سەناعەی_حەسەکە_هەڵاتوون
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند: ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند: ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە هەڵاتوون.

 قاسم ئەعرەجی رایگەیاند: ئامادەبوونی هەزاران ئەندامی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا، مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئاسایشی عێراقە.

ئەعرەجی داوای لە وڵاتە ئەورووپییەکان کرد شارومەندە داعشییەکانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و راشیگەیاند: لە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆسەر زیندانانە، ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە بەندیخانەی حەسەکە هەڵاتوون.

لە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆسەر  زیندانەکانی کوردستانی سووریا، ژمارەیەک ئەندامی داعش هەڵاتوون و ژمارەیەکیش قۆڵبەست کران و بۆ زیندان گەڕێندرانەوە.