فەیسەڵ میقداد: ئامادە بوونی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە
شوبات 24, 2022 08:59 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی سووریا داوای کۆتایی ھاتنی ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکا لە سووریای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئامادە بوونی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە، وتیشی: ئەمریکییەکان دەبێ خێرا خاکی سووریا بەجێ بێڵن.
وەزیری دەرەوەی سووریا لەم وتووێژە تەلەفزیۆنیە دا ھەروەھا تیشکی خستەسەر داکۆکیی تورکیا لە تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریاو وتیشی: حکومەتی تورکیا لە ھەنگاوێکدا بە پێچەوانەی ڕێککەوتنە ئەنجام گرتووەکان لە دانیشتنەکانی ئاستانە خەریکی داکۆکی کردن لە تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریایە.
جێگای ئاماژەیە ئەمریکاو تورکیا لە لایەنگرانی سەرەکیی تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا دێنە ئەژمار.