ئادار 03, 2022 10:06 Asia/Tehran
  • دیداری بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی دیداری سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراقیان کردووە لە دیمەشق دا.

سووریاو عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە بەر سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە لەوانە عەرەبستان لەگەڵ قەیران و ئامادە بوونی تاقمی ڕەشەکوژی داعش و داگیرکرانی یەشێکی زۆری وڵاتەکەی بەرەوڕوو بووەتەوە کە دیارە ئەمەش زیانی گیانی و ماڵیی زۆری بۆ ھەردووک وڵات بە دواوە بووە.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دیدارو لە بارەی ھاوکاریی نێوان ھەردووک وڵات بە تایبەت بابەتگەلی ئاسایشتیی ھاوبەشی پەیوەست بە کۆنترۆڵی سنوورەکان و خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا وتووێژیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «بەشار ئەسەد» و «فاڵح فەییاز» لە دیدارەکەدا لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێ دانی ھەوڵەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی ھیەنگاوەکانی وڵاتانی داکۆکیکاری تیرۆریزم بۆ بووژاندنەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان و ھەروەھا تێکدانی ئەو سەقامەی کە سوپاکانی ھەردووک وڵاتی عێراق و سووریا لە ھەردووک لای سنوورەوە دایانمەزراندووە، جەختیان کرد.

سەرپەیڤ