تاقمی تیرۆریستیی داعش سەرکردەیەکی تازەی بۆ خۆی دیاری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406060-تاقمی_تیرۆریستیی_داعش_سەرکردەیەکی_تازەی_بۆ_خۆی_دیاری_کرد
تاقمی تیرۆریستیی داعش کوژرانی سەرکردە باڵاکەی خۆی لە سووریادا پشتڕاست کردەوەو دیاری کردنی سەرکردەی تازەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2022 20:57 Asia/Tehran
  • تاقمی تیرۆریستیی داعش سەرکردەیەکی تازەی بۆ خۆی دیاری کرد

تاقمی تیرۆریستیی داعش کوژرانی سەرکردە باڵاکەی خۆی لە سووریادا پشتڕاست کردەوەو دیاری کردنی سەرکردەی تازەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا کوژرانی «ئەبو ئیبراھیم قەرشی» سەرکردەی باڵای ئەم تاقمەی پشتڕاست کردەوەو ڕایگەیاند: کەسێک بە ناوی «ئەبو ئەلحەسەن ئەلھاشمی ئەلقەرشی» جێگای ئەبوئیبراھیم ئەلقەرشیی گرتووەتەوە.

کاربەدەستانی ئەمریکی لە مانگی فڤریەدا ڕایانگەیاند بوو کە ئەلقەرشی لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریادا کوژراوە.

«ئەلھاشمی ئەلقەرشی» لە ساڵی ٢٠١٩ دوابەدوای کوژرانی «ئەبوبەکر بەغدادی» سەرکردەی داعش کرایە جێگرەوەی ناوبراو.