کوژرانی خەڵکی سڤیل لە پێکدادانەکانی نێوان تیرۆریستان لە حەسەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406238-کوژرانی_خەڵکی_سڤیل_لە_پێکدادانەکانی_نێوان_تیرۆریستان_لە_حەسەکەی_سووریا
پێکدادانێکی توند لە نێوان تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە تورکیا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا بووە ھۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل لەوانە منداڵێک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2022 08:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی خەڵکی سڤیل لە پێکدادانەکانی نێوان تیرۆریستان لە حەسەکەی سووریا

پێکدادانێکی توند لە نێوان تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە تورکیا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا بووە ھۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل لەوانە منداڵێک.

تورکیا لەپاڵ پشتگری لە تیرۆریستانی نەیاری دەوڵەتی سووریا لە مێژە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە خەریکی بەزاندنی سنوورو سەروەریی عێراق و سووریایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سانا، تاقمەتیرۆریستییەکانی  ناسراو بە«فرقة الحمزة»، «شهداء بدر»، «أحرار الشرقیة»و «أحرار عویران»  کە ھەر ھەموویان سەر بە ڕژێمی تورکیان لە شاری سەرکانێی پارێزگای حەسەکەی باکووری عێراق پێکەوە بە توندی تێکھەڵچوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەو تێکھەڵچوونانەدا ژمارەیەک کەسی سڤیل لەوانە منداڵێک و ھەروەھا کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمە تیرۆریستییەکان کوژران.