ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بەرەو سووریا وەڕێ کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406450-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_بەرەو_سووریا_وەڕێ_کەوت
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆ ماری ئیسلامیی ئێران بەرەو سووریا وەڕێ کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 08:01 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بەرەو سووریا وەڕێ کەوت

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆ ماری ئیسلامیی ئێران بەرەو سووریا وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو سووریا وەڕێ کەوت.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەشتەکەی سووریای لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژ دەکات.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارە لەم گەشتەی دا لە پاش سووریا سەردانی وڵاتی عەرەبیی لوبنانیش بکات.