ئادار 23, 2022 22:04 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد : ئێران لە ئاراستەی سەقامی ناوچەکە. جیھان ھەوڵ دەدات

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە تاران لە دانوستانە ناڤۆکییەکەی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی دەکرێ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە دوای دیدارو وتووێژی لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرزەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی پەیوەست یە پەیوەندیی دوو لایەنە و پەرە دپێ دانی ھاوکاریی بازرگانی و ئابووری و پەیوەندیی نێوان ئێران و سووریامان تاوتوێ کرد.

«فەیسەڵ میقداد» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا بەردەوام ڕوو لە پێش بووە، وتیشی: کۆمەڵێک ئەو بایکۆتی ملھوڕانە بەسەر ھەردووک وڵات دا سەپێندراوە و ھەردووک لا لە ھیەوڵی ئەوەدان کە پوچەڵیان کەنەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتیشی: ئەمریکییەکان نەوت و گازی سووریا بەتاڵان دەبەن و  تەنانەت بابۆڵە لە دەمی منداڵانیش دەڕفێنن و دیارە ئالنگارییەکانی سووریا لە بایکۆتە نامرۆڤانەکەی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت.

«فەیسەڵ میقداد» بە دەربڕینی ئەمەی کە لە دانوستانی ناڤۆکی دا لە تەنیشتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانداین، وتیشی: ھەموان دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی دەکرێ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات و لە ئێستاش دا لە ئاراستەی سەقامی ناوچەکەو جیھان ھەوڵ دەدات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە بارەی قەیرانی ئۆکرانیاش پێی داگرت: دووسیا بەرەڤانی لە مافی خۆی دەکات و بە دووی دابین کردن و دەستەبەری ئاسایشتی خەڵکەکەیەتی بە دوور لە ئامادە بوونی ڕاستەوخۆی ناتۆ.

سەرپەیڤ