ئادار 23, 2022 22:32 Asia/Tehran
  • دەست پێ کرانی وەرزێکی تازەی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران و سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی دەست پێ کرانی وەرزێکی تازەی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و سووریای کردووە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرز، تارانی بەرەو دیمەشق بەجێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە  لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیداری کردو سەبارەت بە ھاوکارییە دوو قۆڵیەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارەکەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە لە گۆڕەپانی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات، وەرزێکی تازەی پەیوەندییەکان دەستی پێ کراوەو وێڕای پێشوازی کردن لە ڕەوتی ئاسایی کرانەوەی پەیوەندیی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ سووریا، وتیشی: لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیاری ھەرجۆرە شەڕێکەو خوازیاری چارەسەریی ناکۆکییەکانە لە ڕێگای وتووێژو ڕێگاگەلی ئاشتیانەو سیاسیەوە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەناش وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا لە ڕێککحەوتن نزیک یبووینەتەوە، ئەگەرچی ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھۆگری چارەسەرر بوونی کێشەکەو گەییشتن بە ڕێککەوتنن، بەڵام دیارە ئەوانە دەبێ لە کردەوەش دا نیازپاکیی خۆیان بسەلمێنن.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریاش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، وتی: دوای شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغلنستان و بە تایبەت دوای گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا ئەوە دەرکەوت کە ئەمریکاو ناتۆ ناتوانن ھیچ مارێک لە جیھاندا بە ئەنجام بگەیەنن.

سەرۆک کۆماری سووریا پێوەری دووفاقانەی ھێندێک لە وڵاتانی ڕوون کردەوەو وتیشی: ئەم وڵاتانە لە ھەمبەر ھێرشەکانی ڕاژێمی زایونی بۆ سەر سووریا بێ دەنگەیان لێ کردووەو ھیچ ھەڵوێستێک ناگرنە بەر.

«بەشار ئەسەد» بانگەشەی نیازپاکی لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکای بێ ناوەڕۆک زانی و ھەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤییەنا بە تەگبیرمەندو دروست نرخاندو وتیشی: ئەوەی وا بۆ سوریا گرینگە ڕوانگەکانی ئێرانە لە دانوستانەکانی ڤییەناو ھاوڕێیەتی کردنی سووریا لەم ئاراستەیەدا.

سەرپەیڤ