ئادار 24, 2022 15:56 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی چوونی نایاسایی شاندەکەی ئەمریکا بۆ خاکی سووریا لە لایەن دیمەشقەوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی پێنج شەممە لە نامەگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرۆکی قۆناغمەندی ئەنجومەنی ئاسایشت و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، چوونی شاندێکی ئەمریکی و سوییدی بۆ خاکی ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ھاتووە: چوونی نایاسایی شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی «ئیان گۆلدریچ» جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو ئینجا ھیاوکات چوونی نایاسایی بەرپرسی ئیدارەی کاروباری کۆنسولیی وەزارەتی دەرەوەی سویید بۆ خاکی سووریا پێشێلکردنی سەروەریی دەستەڵاتی ئێمەو خەوشاندنی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.

دیمەشق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم بانگەشە بێ ناوەڕۆکەی کە ئەم گەشتانە بە مەبەستی کەم کردنەوەی چەرمەسەریی سوورییەکانی دانیشتووی ئەو ناوچانەو سوک کردنی شوێنھاتی قەیرانی سووریا ئەنجام دەگرن، مایەی شەرمەزاریی بانگەشەکەرەکەی و درۆودەلەسەیەکی ئاشکرایە کە ڕوانگەی مەرایی کارانەی دەوڵەتی ئەمریکا پتر ڕوون دەکاتەوە.

لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ھاتووە کە، دیمەشق دا ھاتووە: دیمەشق لە سەر ئیدانەکرانی ئەم کارەو خواستی لێبڕاوانەی بۆ پەرە پێ دانی دەستەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری خاکی سووریاو ڕزگار کردنی لە ھەرچەشنە داگیرکارییەک و پابەند بوون بە مافی یاسایی خۆی بۆ بەرەڤانی کردن لە دەستەڵات و سەروەریی و داکۆکی لە ھاوڵاتیان پێ دادەگرێت.

سەرپەیڤ