پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406545-پێشێلکرانی_ئاگربڕ_لە_ناوچەکانی_کەم_ئاڵۆزی_لە_ئیدلەبی_سووریا
بنکەی «حەمیمیم» لە سووریا باسی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەکەم ئاڵۆزییەکانی ئیدلەبی کردووە لە لایەن تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەبی سووریا

بنکەی «حەمیمیم» لە سووریا باسی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەکەم ئاڵۆزییەکانی ئیدلەبی کردووە لە لایەن تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، بنکەی «حەمیمیم» کە ناوەندی ڕووسیی چاودێری بەسەر ئاگربڕ لە سووریادایە، ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرە لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو ٥١ جار ناوچەکانی کەو ئاڵۆزیی لە ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریایان داوەتە بەر پەلامار.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندی ڕووسیی چاودێری کردن بەسەر ئاگربڕی سووریا پێشتریش ڕایگەیاند بوو کە، بەرەی نوسرە ٦٨ ھێرشی کردووەتە سەرڕ ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ناوچە جۆربەجۆرەکان. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ناوەندە، پێشێلکرانی ئاگربڕ بە گشتی لە پارێزگاکانی لازقیە، حماە و ئیدلەب ڕووی داوە.