حوزه‌یران 04, 2022 16:10 Asia/Tehran
  •  خۆپیشاندانی خەڵکی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی داگیرکاریی تورکیا

خەڵکی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆژی ھەینی گردبوونەوەیەکیان لە شاری قامیشلی دژی داگیرکارییەکانی تورکیا بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، ئەم گرد بوونەوە ناڕەزامەندانەیە بەرامبەر بە نیازی سوپای تورکیا بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن و ھێرشی تازە بۆ سەر خاکی سووریا بەڕێوە چوو.

ناڕازییان ئاڵای سووریایان شەکاندەوەو دروشمگەلێکیان بۆ داکۆکی لە دەوڵەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە ھەڵداو ھەنگاوەکانی تورکیاو بوونی چەک و تفاقەکەیان لە ناوچەکەو ھەروەھا ھەنگاوەکانی داگیرکارانەی ئەمریکاو چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات«ھەسەدە»یان لە خاکی ئەم وڵاتە ئیدانە کرد.

ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی بەکرێگیراوی لایەنگری ئانکارا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی بە تۆپخانە گوندو ناوچەکانی گردوپەڕی شاری «عەین عیسا»یان لە پارێزگای «ڕەققە» بوردومان کرد.