پەلاماری تڕوڕیستانی تەحریروشام بۆسەر خوڕاگری لە سووریا
تشرینی دووهم 27, 2024 19:23 Asia/Tehran
تڕوڕیستانی تەحریرو شام ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ ئاگربڕی ڕژێمی زایونیستی و لوبنان و ڕاگرتنی پەلامارەکان بۆ سەر باشووری ئەو وڵاتە بڕیاریان بۆ دەسپێکی پ ئوپڕاسیون لە باکووری سووریا گرتووە .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی مێدیاکانی سووریا تێکهەڵچوونێکی توند لە نێوان تڕوڕیستانی تەحریروشام و هێزەکانی سووریا لە دەڤەری حەڵەب ڕووی داوە و گرووپە تڕوڕیستەکان هەوڵ ئەدەن پەلامار بکەنە سر ئەو شارە ئیستراتژیکیە . گرووپی تڕوڕیستی تەحریروشام کە لە چەن مانگ لەمەوبەرەوە جم و جوڵگەلێکی بەربڵاویان لە دەڤەری شاری حەڵەب دەسپێکردووە و لەم ڕووەوە بەشگەلێک لە هێزە زرەییەکانی ئەرتەشی سووریا لەو ناوچەدا سەقامیان گرتووە و هاوکات لە گەڵ ئاگربڕ لە لوبنان بەنیازن ئوپڕاسوین دژی خوڕاگری لە باکووری سووریا دەس پێی بکەن .