ڕوانگەی سوری: زۆرینەی خەڵکی حەسەکە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاوارەبوون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، زۆرینەی دانیشتووانی شاری ڕاسینی پارێزگای حەسەکە بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ئاوارەبوون.
ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، کاروانە سەربازییەکانی تورکیا کە لە 20 بارهەڵگر پێکهاتووە لە دەروازەکانی نێوان سوریا و تورکیاوە بەرەو خاڵەکانی سوپای تورکیا دەڕۆن.
بەپێی سەرچاوەکە دانیشتووانی دەوروبەری حەسەکە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە کە لەلایەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە پاڵپشتییان لێدەکرێت ماڵەکانیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاشکرایکرد، دیمەشق بەوردی چاودێریی جوڵە و بڕیارەکانی ئەنقەرە دەکات سەبارەت بە هێرشی نوێ و دروستکردنی ناوچەی هێمن لە ناو خاکی سوریا.
هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕەجەب تەیب ئەرۆغان لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی فلادیمێر پوتین باسی لەوەکردووە، کە دروستکردنی ناوچەی ئارام پێوستییەکی گرنگە.