واژۆی ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی نێوان ئێران و سووریا لە بواری فێرکاریی باڵا
سووریاو ئێران لێگەییننامەی ھاوکارییان لە بواری فێرکردنی باڵاو توێژینەوەی زانستی واژۆ کرد.
جمھوریی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سووریا ھاوکاریی ستراتژیی ھەیەو داکۆکیی تاران لە دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە بە درێژایی قەیرانی سووریاو یارمەتی دانی دەوڵەتی ئەسەد لە ڕەوتی خەیاتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان دەربڕی ئەم بابەتەیە.
پەیوەندیی نێوان سووریاو ئێران لەپاش شکست ھێنانی داعش، لە ئێستادا پەرەی سەندووەو لق و پۆی زیاتری لێ کەوتووەتەوەو ئاسۆیەکی ڕوون بۆ گەشە پێ دانی ئەم پەیوەندییانە لە ھەموو بوارێک لە ئارادایە.
ھەر لەم ئاراستەیەدا سووریاو ئێران بەرنامەی ڕاپەڕاندنی یادداشتی واژۆکراوی لێکگەیینی ھاوبەشیان کە لە مانگی نوامبەری ٢٠٢١ بەمەبەستی ھێزمەند کردنی ھاوکارییەکان لە بواری فێرکردنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و گرێ دانی پەیمانگەلی برایەتیی ڕاستەوخۆ جەختی لە سەر کرا بوو، مۆرکرد.