دەستپێکی کۆبوونەوەی "ئاستانە" بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا
نوێنەری ڕووسیا لە جڤینی ئاستانە ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە گرت.
دانوستانەکانی ئاستانە لە مانگی ژانویەی 2017 بە دەستپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا و تورکیا، بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێکرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه، کۆبوونهوهی دوو ڕۆژه له شاری نورسوڵتانی پایتهختی کازاخستان دهستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەرەتای هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ئاستانە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا قبوڵنەکراوە و یەکێک لەو پرسانەیە کە لە نورسوڵتان باسی لێوە دەکرێت.
دیپلۆماتکارە ڕووسییەکە ئاماژەی بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و تاڵانکردنی نەوتی ئەو وڵاتە کرد بە بیانووی شەڕی داعش، ئاماژەی بەوەدا کە "لە کۆبوونەوەی ئاستانەدا باس لە ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکا لە سووریا دەکەین".
نوێنەری روسیا لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای شەڕی ئۆکرانیا، چارەسەرکردنی پرسی سووریا یەکێکە لە ئەولەویەتی سەرەکییەکانی رووسیا لە سیاسەتی دەرەوەی دا.