حوزه‌یران 16, 2022 22:07 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سوریا:ئەردوغان بە دوای مۆڵ دانی تیرۆریستانە لە باکووری سووریا

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ئامانجی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێکھێنانی ناوچەی ھێمن لە باکووری سووریا مۆڵ دانی تیرۆریستان لەو ناوچانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی سانا، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕەخنە گرتنی توند لە پداگریی بەردەوامی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی پێکھێنانی ناوچەی ھێمن لە دەڤەری باکووری سووریا، وتی: ئامانجی ئەردوغان لەم ھەنگاوە، مۆڵ دانی تیرۆریستان لە باکووری سووریاو ھێزمەند کردنیانە.

وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەردوغان ھەوڵ دەدات ئەو تیرۆریستانەی کە پێشتر ڕاھێنانیان پێ کراوە لە باکووری سووریا مۆڵ بدات، وتیشی: داوا لە تەواوی وڵاتان دەکەین کە داکۆکی لە پاوانخوازییەکانی ئەردوغان نەکەن.

سەرپەیڤ