دانوستانەکانی تاران و دیمەشق بۆ کارا کردنی هەلی سەرمایەنانەوە لە سووریا
شاندەکەی ئێران لە دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی سووری بارستایی و هەلی سەرمایەنانەوەو میکانیزمی بواژاندنەوەیان و هەروەها گەشەی ئابوریی تاران و دیمەشقی تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئیرنا، لە گەشتەکەی عەبباس ئەکبەری سەرۆکی بنکەی گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی سووریا و ئێران و شاندەکەی یاوەری بۆ شاری تەرتوس لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا دەرفەتی سەرمایەنانەوەی ئێران لەگەڤ کاربەدەستانی ئەم پارێزکایەی سووریا تاوتوێ کرا.
سەفوان ئەبو سەعدی پارێزگاری تەرتوس لەم دیدارەدا گەورەترین هەلی سەرمایەنانەوە لە بەشە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای تدەرتوس و ڕەخسانی دەرفەتی هاوکاریی ئابووریی لە نێوان دوو وڵات لە ئاراستەی دابین کردنی بەرژەوەندیی هاوبەشی لێک دایەوە.
عەبباس ئەکبەری سەرۆکی بنکەی گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی سووریا و ئێرانیش وتی: ئامانجی سەرەکیی گەشتەکەی گەشە پێدان و هێزمەند کردنی پەیوەندیی ئابووریی دوو وڵات، بەهرەوەرگرتن لە بارستایی و گەشەی زانستیی ئێستای ئێران و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا بۆ سووریا بە مەبەستی بەکارهێنانی لە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووریی سووریایە.