ڕەخنەی سووریا بەرامبەر بە لایەنگریی ھێندێک لە وڵاتان لە ڕژێمی زایونی
نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ڕێگریی ھێندێک لە وڵاتان لە بارەی ئیدانەکردنی ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق بە ھۆی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بە ئاشکرا دەربڕی لایەنگریی کوێرانەیان لە ڕژێمی زایونییە.
بە پێی ڕاپۆرتی سانا، «بەسام سەباغ» شەوی پێنج شەممە لە لێدوانێک دا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریاو ھەروەھا بوونی ھێزەکانی ئەمریکی و تورک لە وڵاتی ئێمە بۆ درێژ بوونەوەی ماوەی بشێوییەکان لە سووریایە.
نوێنەری سووریا وتیشی: سووریا بە داخەوەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانی دەست درێژکاریی ئیسرائیل بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق ئیدانە بکات.
سەباغ وتیشی: ھەڵوێستی سووریا کارایی خۆی بۆ تین بەخشین بەخەڵک بۆ گەڕانەوەیان بەرەو ژیانی ئاسایی و پێشکەوتنی سووریا سەلماندووە.
«مەجید تەخت ڕەوانچی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشیش کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوو ڕایگەیاند بوو کە، ئێران پێشێلکرانی بەردەوامی سەروەریی خاک و دەستەڵاتی سووریا بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە لەوانە ھێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەی سەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکان بە تایبەت فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق لە دەیەمی ژوئەن دا کە بووە ھۆی ھەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانییە مرۆڤ دۆستانەکان، ئیدانە دەکات.