بە ھۆی ھێرشی تورکیا بۆسەر مەنبەج کەسێک کوژرا
سوپای تورکیاو گروپە چەکداریەکانی سەر بەو وڵاتە بۆردومانی گونێکی نزیکی مەنبەجیان کردو بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی ناوەندی پەیوەندیەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج بڵاویکردوەتەوە، سوپای تورکیاو گروپە چەکداریەکانی سەر بەو وڵاتە، دوێنێ گوندی (سێراد)یان لەباکوری مەنبەج بەچەکی قورس و سوک بۆردوومانکردووە.
لەزانیاریەکاندا هاتووە، لەئەنجامدا هاوڵاتییەکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی محەمەد خالید محەمەد لەکاتی کارکردندا لەکێڵگەکانی کشتوکاڵی دا کوژراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو، سوپای تورکیاو گروپە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە، گوندی (عەرەب حەسەن)یان لەباکوری مەنبەج بۆردومانکردو بەهۆیەوە دوو منداڵ بەناوەکانی (محەمەد عەبد هێفنی) 13 ساڵ و (ئەحمەد فوئاد هێفنی) 12 ساڵ کوژران.
ماوەی زیاتر لەمانگێکە تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچەکانی مەنبەج و تەلڕەفعەت دەکات ن، لەو ناوچانەشدا (کورد، عەرەب، تورکمان، ئەرمەنی) تێدا دەژین.