ڕەییسی: ئێران نەیاری ھەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانییە لە سووریادا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ئێران پشتیوانی دامەزرانی ئاشتی و سەقام و نەیاری ھەرجۆرە دەستوەردانێکی بیانییە لە سووریادا.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی قوربان لە دەوڵەت و گەلی سووریاو بە دەربڕینی ئەمەی کە پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەوەرەی خۆڕاگری و بە تایبەت سووریا بەردەوام دەبێت، وتیشی: ئێران پشتیوانی دامەزرانی ئاشتی و سەقام و نەیاری ھەرجۆرە دەستوەردانێکی بیانییە لە سووریادا.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاش وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی قوربان لە دەوڵەت و گەلی ئێران، داوای لە سەرۆک کۆماری ئێران کرد کە گەرم و گوڕترین پیرۆزبایی بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بگەیەنێت.
سەرۆک کۆماری سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنان ڕۆژلە دوای ڕۆژ لە ھەمبەر تەوەرەی خۆڕاگری لاوازتر دەبن، وتیشی: ئێران و سووریا لە سەنگەرێکی ھاوبەش دان و بەھیوام جێژنی ساڵی داھاتوو لە کاتێکدا بگێڕین کە نەتەوەکانی ئێران و سووریا سەرکەوتنی ڕوولەپەرەی نێوخۆیی و دەرەوەیی بە خۆیانەوە ببینن.