سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409762-سەردانی_وەزیری_دەرەوەی_سووریا_بۆ_تاران
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا بە پێی بانگێشتنی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بەرەو تاران وەڕێ کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2022 21:28 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تاران

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا بە پێی بانگێشتنی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بەرەو تاران وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە سەر بانگێشتنی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، «فەیسەڵ میقداد»  وەزیری دەرەوەی سووریا بە مەبەستی بەردەوام کردنی ڕاوێژ ی سیاسی ی دوو وڵات ئەمشەو لەگەڵ بەڕێ کرانی لە لایەن «مەھدی سوبحانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا بەرەو تاران وەڕێ کەوت.

گەشتەکەی  «فەیسەڵ میقداد»  وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ بەرپاکرانی حەوتەمین دانیشتنی سەرۆکانی ڕەوتی ئاستانە لە تاران ئەنجام دەگرێت.

حەوتەمین دانیشتنی سەرۆکانی ڕەوتی ئاستانە ئێوارەی سێ شەممە بە بەشداریی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاو «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شوێنێ ھۆڵی کۆبوونەوەی سەرکردەکان دەستی پێ کرا.