جێگرەکەی مەزڵووم کۆبانێ لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409875-جێگرەکەی_مەزڵووم_کۆبانێ_لە_هێرشێکی_درۆنەکانی_تورکیادا_کوژرا
سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیا کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 12:51 Asia/Tehran
  • جێگرەکەی مەزڵووم کۆبانێ لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا کوژرا

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیا کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-7-2022 مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێکدا کوژرانی جێگرەکەی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەڵێت: سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە.

مەزڵووم عەبدی داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".