تورکیا بە خۆفڕ قامیشلۆی بۆردومانکرد و 4 کەس کوژراون کە دوویان منداڵن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410213-تورکیا_بە_خۆفڕ_قامیشلۆی_بۆردومانکرد_و_4_کەس_کوژراون_کە_دوویان_منداڵن
ئێوارەی یەکشەممە تورکیا لەڕێگەی درۆنێکەوە ناوەندی شاری قامیشلۆی بۆردومان کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2022 04:07 Asia/Tehran
  • تورکیا بە خۆفڕ قامیشلۆی بۆردومانکرد و 4 کەس کوژراون کە دوویان منداڵن

ئێوارەی یەکشەممە تورکیا لەڕێگەی درۆنێکەوە ناوەندی شاری قامیشلۆی بۆردومان کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای شارپرێس، دوێنێ ئێوارە تورکیا لەڕێگەی خۆفڕی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیکردەسەر شاری قامیشلۆ.

بۆردومانەکەی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ کردووەتە ئامانج.

 بەهۆی ئەو بۆردومانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوان لەوان منداڵن.