هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر قونەیتەرەی سوریا
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە تانکی ڕژێمی زایۆنی تەقەی لە گوندێک لە جەرگەی قونەیترەی سووریا کردووە.
سوپای ئیسرائیل جاربە جار بە پێشێلکردنی ئاسمانی لوبنان یان لە ڕێگەی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکان لە سوریا.
حکومه تی سووریا چه ندین جار ڕایگه یاند که ڕژێمی زایۆنی و هاوپه یمانه ناوچه یی و ڕۆژاواییه کانی پشتیوانی له تاقمه تێرۆریستییه ته کفیرییه کان ده که ن که له گه ڵ حکومه تی سووریادا شه ڕ ده که ن.
هەروەها سوپای سووریا چەندین جارباری چەک و تەقەمەنیی لە فەلەستینی داگیرکراو لە بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دۆزیوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی ئەلمەیادینی لوبنان؛ تانکی ڕژێمی زایۆنی کە لە جۆلانی داگیرکراو جێگیر بوو، تەقەی لە گوندی "ئەلحەمیدیە" لە جەرگەی قونەیترە کرد.
ههر لهو چوارچێوهیهدا ئاژانسی ههواڵی سپۆتنیک بڵاویکردهوه که دوو جوتیار له گوندی حهمیدییه به فیشهکی تانکێکی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوون.
گوندی حەمیدییە دەکەوێتە حەوت کیلۆمەتر لە شاری قونەیترەی سوریا و زۆرینەی دانیشتووانەکەی سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین.