ئاب 13, 2022 13:18 Asia/Tehran
  • ھەسەدە نزیکەی ٦٥٠ داعشی و بنەماڵەکانیانی رادەستی عێراق کرد

 هێزەکانی کوردی دیموکراتی سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کەمپی ئەلهۆل نزیکەی 650 داعش و بنەماڵەکانیان رادەستی حکوومەتی عێراق کرد.

 

کەمپی ئەلهۆل دەکەوێتە 15 کیلۆمەتر لە سنوورە هاوبەشەکانی سوریا و عێراقەوە و بە گەورەترین کەمپی ئەندامانی داعش لە عێراق و سوریا دادەنرێت کە 70 هەزار کەس تێیدا دەژین و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی کوردی دیموکراتی سوریادایە.

بەپێی راپۆرتی ئیسنا، رۆژی شەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسێکی کورد رایانگەیاند کە کانتۆنە کوردییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نزیکەی ٦٥٠ کەسیان  بۆ عێراق بردووە کە زۆربەیان لە بنەماڵەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥٠ بنەماڵەی گرووپی تیرۆریستی داعش کە ژن و پیاو و منداڵ لە نێویاندا بوون، کەمپی ئەلهۆلیان بە جێ هێشتووە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەستی بەسەر 50 فەرماندە و ئەندامی دیکەی داعشدا گرتووە کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدە دەستبەسەر کرابوون و رایگواستن بۆ عێراق .

 

سەرپەیڤ